به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) هانی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌دات، دووربكه‌ونه‌وه له‌بارگرژی و توندوتیژی و په‌نا ببه‌نه به‌ر گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری گرژییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
لورا سیل وته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆنه‌وه رایگه‌یاند: "دژی توندوتیژین له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت كه ناسه‌قامگیری دروست بكات و سه‌رنج له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش لاببات".
وتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیریی عێراقی یه‌كگرتوو".
لێدوانه‌كه‌ی پنتاگۆن هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌ڕو گرژییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان له‌كه‌ركوك.
Your Comment