به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له میادین، سه‌رچاوه میدیاکانی سووریا رایانگه‌یاند که به‌یانی ئه‌مڕۆ سی شه‌مه ۱۰ی ڕه‌زبه‌ر، کاروانێکی هه‌ڵگری ۲۰۰ تۆن یارمه‌تی مرۆڤ دۆستانه‌ی ئێران گه‌یشتووه‌ته شاری حه‌ڵه‌ب.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی بۆ خه‌ڵکی ئاواره‌ی حه‌ڵه‌ب ناردووه که ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش پارێزگاکه‌یان له بنده‌ستی داعش ده‌رهێنراوه.
ئێستا کاروانی یارمه‌تییه‌کانی ئێران له گۆره‌پانی سه‌عد الله جابریه و ڕاده‌ستی هێزه‌کانی مانگی سووری حه‌ڵه‌ب کراوه.
Your Comment