بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق لە مەجلیسی ماتهمینی حسێنی لە نووسینەگەکهی لە بەغدا وتی: ئێمە سەبرمان زۆرە و هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی کە کوردەکان یاسای بنەڕەتی بەڕێوە ببەن، بەڵم داسەپاندنی ڕای تاکەیی بێ ئاکامە و هەمووان دەزانن کە نەتەوەی کورد ئەگەر بەرەو گشت پرسی بڕۆن زیاترین زەرەر دەبینن.
ناوبراو زیادی کرد: بە نەتەوەی کورد دەڵێین کە ئێوە دۆستی ئێمەن و جێی ئێوە لە دڵی ئێمەدایە بەڵام گشت پرسی هیچ ئاکامێکی بۆ ئێوە نییە.
بۆچوونی ئێوە