AP ١٣٩٦ خەرمانان ٣٠ ٠٨:٠٦

داوا ده‌کرێت له‌ که‌رکووک و نه‌ینه‌وا دۆخی نائاسایی ڕابگەیێندرێت

داوا ده‌کرێت له‌ که‌رکووک و نه‌ینه‌وا دۆخی نائاسایی ڕابگەیێندرێت

نوێنه‌رێکی شه‌به‌ک له‌ پارلمانی عێراق داوای له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ کردووه‌ تاکوو دۆخی نائاسایی له‌ که‌رکووک و نه‌ینه‌وا ڕابگه‌یه‌ندرێت و دوو قایمقامی سەربازی بۆ ئەم پارێزگایانە دابنرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، نوێنه‌رێکی شه‌به‌ک له‌ پارلمانی عێراق داوای له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ کردووه‌ تاکوو دۆخی نائاسایی له‌ که‌رکووک و نه‌ینه‌وا ڕابگه‌یه‌ندرێت و قایمقامی سه‌ربازیشی بۆ دەستنیشان بکرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، حه‌نین قه‌دۆ وتی: داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌که‌م تاکوو به‌ هۆی دۆخی ناله‌باری که‌رکووک و نه‌ینه‌وا له‌م دوو پارێزگایه‌ دۆخی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌، قایمقامی سه‌ربازیش بۆ ئه‌م دوو پارێزگایه‌ ده‌ستنیشان بکرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌مه‌ ڕێکارێکی باشه‌ بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان.

قه‌دو هه‌روه‌ها وتی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به‌م ڕیفراندۆمه‌ بێ ده‌نگه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕیفراندۆمن.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کردووه‌ که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

News ID 12989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha