به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرد که دانوستانه‌کانی ئاستانه ده‌توانێت ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ دانوستانه‌کانی ژێنڤ سەبارەت بە سووریا.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: له‌گەڵ ڕووسیا و ئێران له ئاستانه کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو که ئامانجه‌که‌یشی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ سووریا بووه.
ئه‌وردۆغان زیادی کرد: تورکیا ناتوانێت له به‌رانبه‌ر تراژیدی ترسناکی سووریا بێ ده‌نگ بێت. شه‌ڕ له سووریا وه‌ک برینێکی گه‌وره‌یه به سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه. به له‌ناوچوونی سووریا ناسه‌قامگیری ئه‌م وڵاته ده‌گرێته‌وه و تیرۆریسته‌کان له هه‌موو ناوچه‌که بڵاوه ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به قه‌یرانی په‌نابه‌ران له سووریا وتی: تاکوو ئێسته ۳۰ ملیار دۆلار تێچووی ئاواره‌کانمان کردووه به‌ڵام له ئاستی پێویست یارمه‌تیمان نه‌دراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد که ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ۲۰ ئه‌ندام به‌رز بکرێته‌وه و هه‌ر کامیش ۲.۵ ساڵ سه‌رۆکایه‌تی له ده‌ست بگرن.
ئه‌و داوای کرد که چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت چاکسازی تێدا بکرێت چون هین سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه و له ئێستادا کارامه‌یی نه‌ماوه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها هۆشداری دا که ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت شه‌ڕێکی گه‌وره له ناوچه‌که دروست بکات و ده‌بێت یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق له‌به‌رچاو بگیردرێت.
Your Comment