بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حورییەت دەیلی، پۆلیسی دژە تیرۆریزمی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ۲ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش کە دەیانەویست لە جەژنی سەری ساڵی زایینی لە ئەنقەرە کردەوەی خۆکوژی ئەنجام بدەن، دەستگیر کردووە.
نووینگەی دادستێنی گشتی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی:ئەم دووکەسە کە لە سووریاوە هاتوونەتە ناو تورکیا پلانی ئەوەیان بووە کە لە ناوچەکان و گەڕەکەکانی نێزیک بە شوێنی بەڕێوەجوونی جەژنەکانی سەری ساڵی نوێ کاری تیرۆرستی بکەن.
لە هێڕشێ پۆلیس بۆ سەر شوێنی ژیانی ئەم کەسانە جلیقەی تەقینەوەیی و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.
Your Comment