به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له سووریا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕه‌زایه‌تی داوه به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
ڕابرت فۆرد له میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌یادین زیادی کرد: هیچ لێکۆڵه‌رێک پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که سوپای سووریا بگاته ده‌یره‌زوور، ده‌وڵه‌تی سووریا به پێچه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێگه‌یه‌کی زۆر به‌هێزتری هه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژبه‌ره‌کانی سووریایان وێڵ کردووه و پشتیوانی عه‌ره‌بستانیش له‌م گرووپانه که‌می کردووه.
باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له سووریا هه‌روه‌ها وتی: ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد که ڕووسیا بۆ سووریا هێز بنێرێت و ئێمه له لێکدانه‌وه‌کانی خۆمان تووشی هه‌ڵه بووین.
فۆرد هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران یارمه‌تی ڕووسیا ده‌دات تاکوو ئه‌مریکا له ناوچه‌که پاشه‌کشه بکات.
باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕوو له کوردی سووریا وتی باوه‌ڕ به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا نه‌که‌ن چون واشنتۆن پشتیوانی درێژخایه‌ن له‌وان ناکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حزبوڵا له سووریا وتی: حزبوڵا شه‌ڕی سووریای بردووه‌ته‌وه.
Your Comment