به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و وێنه‌ی نیکۆن له ژاپۆن که هه‌ر دوو ساڵ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م خوله‌دا ده‌هێنه‌رێکی کوردی خه‌ڵات کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵاتی دووهه‌می ۳۶مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی نیکۆن به ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد، سامان حسه‌ین پوور پێشه‌کش کرا.
ئه‌م فستیڤاڵه له ساڵی ۱۹۶۹ی زاینییهو به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ یه‌که‌م جاره سینه‌ماکارێکی ئێرانی خه‌ڵاتی ئه‌م فستیڤاڵه مسۆگر ده‌کات.
سامان حسه‌ین پوور به کورته فیلمی "ماسی" توانی خه‌ڵاتی دووهه‌م فیلمی باشی فستیڤاڵه‌که بباته‌وه که بریتییه له کامێرایه‌کی پڕۆفشناڵ، به هه‌موو لێنز و که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌یه‌وه.
فیلمی ماسی ڕه‌وایه‌تی پیره ژن و پیره پیاوێکی کورده که له نیوهڕیهکی گه‌رمی هاویندا تووشی کێشه‌ی ئاوپچڕاندن ده‌بن و ناچار ده‌بن ئاو بۆ ماسیه سووره‌که‌یان بدۆزنه‌وه.
شایانی باسه که سامان حسه‌ین پوور، له دایکبووی ۱۳۷۱ی شاری سه‌قزه و تاکوو ئێسته چه‌ند فیلمێکی کورتی به‌رهه‌م هاوردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی مسۆگر کردووه.
بۆچوونی ئێوە