هەناردەی زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە  کرماشان

بەرپرسی گشتی گومڕوکاتی پارێزگای کرماشان لە هەناردە کردنی زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا رێگای گومڕۆکە کانی بازاڕچە سنوورییەکانی پاریزگاوە لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا هەواڵی دا.

خەلیل حەیدەر لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئاماری هەناردە کردن لە ڕێگای گومڕۆکە کان و بازاڕچە سنوورەییەکانی پارێزگاوە وتی: لە ٤ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٢٠ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥١٧ دۆلار کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٩٩٦ تۆن لە گومڕوکات و بازاڕچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

حەیدەری زیاتری کاڵا هەناردە کراوەکانی لە ڕێگەی گومڕۆکەکانەوە کەلوپەلی ناوماڵ و شوشتنی و مەوادی پلاستیکی، دەفری ملامین، چیمەنتۆ، کیسەی کلوست، شیر و خامە، فێنک کەرەوەی ئاوی، تەماتە و پڕوفیل ناو لێبرد کە زیاتریان هەنادرەی عێراق کراون..

ناوبراو وتیشی: لە ٤ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی لە گومڕوکاتی پارێزگای کرماشانەوە بۆ ٢٩ وڵات کاڵا هەناردە کراوە.

News Code 11589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =