۵۵ ئاسەواری مێژوویی لە سەرشیوی سەقز ناسراوەته‌وه‌

٥٥ ئاسەواری مێژوویی لە بەشی سەرشیوی سەقز ناسراوە کە ٥ ئاسەواریان تۆماری نەتەوەیی کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی سەقز وتی: تا ئێستا ٥٥ ئاسەواری مێژوویی لە بەشی سەرشیوی سەقز ناسراوە کە ٥ ئاسەواریان تۆماری نەتەوەیی کراون و دۆسیەی ١٠ ئاسەواری دیکەش ئامادەیە و خەریکە تۆماری نەتەوەیی دەکرێت.

حەمید گوڵاڵی پوور وتی: میراتی فەرهەنگی و ئاسەواری کۆن نیشانەی فەرهەنگی نەتەوەیەکن و پاراستنیان زەروورییە.

قەڵای زیویە یەکێک لە ئاسەوارە کۆنەکانی سەقزە کە مێژووکەی دەگەرێتەوە بۆ نیوەی دووهەمی سەدەی هەفتەمی پێش زایین و لە ٥٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی سەقزدایە.

بینای حەمامی حاج ساڵح یەکێک تر لە ئاسەوارە تۆمار کراوەکانە کە مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییە.

مزگەوتی دوو منارە کە لە گەڕەکە کۆنەکانی سەقزە و دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییه‌کانی سەرده‌می ئەفشارییە و سەرەتاکانی زەندییە.

News Code 11191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =