به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕادیۆ ی فەرمی دەوڵەتی ئا‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێرکل سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته زیادی کرد: له دانیشتنی ئه‌م دواییه‌ی رێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سەرجەمیان ڕێککه‌وتوون لەسەر ئەو بابەتەی کە به مه‌رجی توند کردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌کان له سنووره‌کانی تورکیا، بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به ئه‌ورووپا، یارمه‌تی ئه‌م وڵاته بده‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هیچ وڵاتێک له ۲۸ ئه‌ندامه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دژایه‌تی ئه‌وەی نه‌کردووه و هه‌ر هه‌موویان بەڵێنیان داوە هاوکاری تورکیا بکەن.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که سه‌رۆکی نه‌مساش له‌م دواییانەدا و له دیمانه‌یه‌کدا داوای کردبوو یه‌کێتی ئه‌ورووپا یارمه‌تی تورکیا بدات و پشتیوانی ئه‌م وڵاته بکه‌ن.
وڵاتانی ئه‌ورووپایی داوا ده‌که‌ن تاکوو تورکیا ڕێوشوێنی ئه‌منی توند و تۆڵ له سنووره‌کانیدا بگرێته به‌ر ڕێگری بکات له هاتنی په‌نابه‌ره‌کان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌رووپایی.
Your Comment