بو ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی به‌ڵگه‌یی "له سێبه‌ری داڕ به‌ڕوو" له ده‌رهێنانی مه‌هدی نوور محه‌مه‌دی، ده‌رهێنه‌ری ئیلامی له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شوالیه‌ی ئاڵتوونی ڕووسیا خه‌ڵات کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فیلمی "له سێبه‌ری دار به‌ڕوو" له‌وحه‌ی ڕێزلێنانی فستیڤاڵه‌که‌ی پێشه‌که‌ش کراوه.
ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به ژیانی سمۆره‌کان له دارستانه داڕ به‌ڕووه‌کانی ئیلامه و له پڕۆسه‌ی فیلم هه‌ڵگریی فیلمه‌که کارێکی هونه‌ری زۆر باش کراوه که بووه‌ته جێگه‌ی سرنجی داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که.
فیلمه‌که باسی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانی سمۆره‌کان له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ده‌کات، له ئێستادا به هۆی له ناو چوونی دارستانه‌کان ژیانی زۆربه‌ی سمۆره‌کانی شاخه‌کانی زاگڕۆس که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
فیلمی به‌ڵگه‌یی "له سێبه‌ری دار به‌ڕوو" تاکوو ئێسته به ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی مسۆگر کردووه.
له فستیڤاڵه‌که‌ی مسکۆ زیاتر له ۳۸ فیلم له به‌شی کێبه‌رکێدا به‌شداریان پێکراو بوو، فیلمی له سێبه‌ری دار به‌ڕوو یه‌کێک له‌م فیلمانه بوو که دواجار توانی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی فستیڤاڵه‌که مسۆگر بکات.
مه‌هدی نوورمحه‌مه‌دی له دایکبووی ساڵی ۱۳۵۸ی هه‌تاوی شاری ئیلامه. ده‌رچووی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی زانکۆی تارانه و له شاری ئیلام سه‌رقاڵی کاری ته‌له‌فیزیۆنی و فیلمسازییه و به شێوازێکی تایبه‌ت ئیشی فیلمی به‌ڵگه‌یی ده‌کات.
Your Comment