AP ١٣٩٦ جۆزەردان ٢٢ ٠٩:٠٩

بینالی یڵدرم:

تورکیا لە هەوڵدایە بۆ چارەسەریی قەیرانی عەرەبی ناوچەکە

تورکیا لە هەوڵدایە بۆ چارەسەریی قەیرانی عەرەبی ناوچەکە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە لەم دواییانەدا خەریکی گفتوگۆ بۆ کەم کردنەوەی قەیرانی عەرەبی لە ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ئاماژە بە قەیرانی ئەم دواییانەی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند: ئەنقەرە ئێستا خەریکی وتووێژی سیاسی بۆ ڕێگری لە ئالۆزتر بوونی ناکۆکییەکانی وڵاتانی ناوچەکەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوە باسە زیادی کرد: تورکیا خەریکی پێوەندی گرتن لە گەڵ تەواوی وڵاتانی ناوچەکەیە و بانگهێشتیان دەکات بۆ هێمنی و کۆنترۆڵی ئەو قەیرانە.

یڵدرم لە درێژەدا بە پێی گرنگایەتیی ناوچەکە لە بواری جوگرافیای سیاسییەوە، هۆشداریی دا بە ئەگەری گۆڕانی قەیرانی عەرەبی بە قەیرانێکی جیهانی و داوای لە هەمووان کرد تا بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە تێبکۆشن.

ناوبراو لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزمیشدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ وڵاتێک دوور نیە لە مەترسیی تیرۆریزم، وتی: گرووپی تیرۆریستی، باش و خراپی نیە و وڵاتانی جیهان ئەبێ هەڵوێستی توندیان هەبێ بەرانبەر تیرۆریزم.

News ID 10596

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha