به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سامان حسه‌ین پور ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد وه‌ک نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران له ۲۳ هه‌مین خولی فستیڤاڵی ته‌له‌فیزیۆنی سلۆڤاکی به‌شداری کرد.
له‌م خوله‌ی ئه‌م فستیڤاڵه گرنگه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا سامان حسه‌ین پور به فیلمێک له ژێر ناوی "ئه‌و پیاوه‌ی له‌بیری ده‌چێته‌وه نه‌فه‌س بدات" به‌شداری کردووه که له ۳ سانسدا نمایش ده‌کرێت.
کورته فیلمی ئه‌و پیاوه‌ی له بیری ده‌چێت نه‌فه‌س بدات، ڕه‌وایه‌تی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌کات که له ئان و ساتی له‌ناوچوون دایه.
ئه‌م فیلمه تاکوو ئێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی به ده‌ست هێناوه و ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه تێیدا به‌شدار بوون: سامان حسه‌ین پوور، زانیار لوتفی، حسه‌ین قورچیان، په‌رویز سه‌قزی، په‌یام عه‌نایه‌تی، ئه‌شکان ساعد پهنبا، ئه‌یوب شێخ ئه‌حمه‌دی، نه‌وید زار‌ع، فرشید گه‌وێڵی، سالم سه‌ڵه‌واتی، شۆڕش وه‌کیلی و به‌ڕێز دوکتور جه‌لال نه‌سیری هانیس.
فیلمی ئه‌و پیاوه‌ی له بیری ده‌چێته‌وه نه‌فه‌س بدات چواره‌مین کورته فیلمی سامان حسه‌ین پووره، ئه‌م ده‌رهێنه‌ره لاوه‌ی کورد تاکوو ئێستا به ده‌یان خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاستی جیهاندا به ده‌ست هێناوه.
Your Comment