AP ١٣٩٦ جۆزەردان ١٧ ١٣:٤٧

سەرۆکی نەخۆشخانەی سینا هەواڵی دا:

گواستنەوەی ۱۳ برینداری ڕووداوی مەجلیس بۆ نەخۆشخانە

گواستنەوەی ۱۳ برینداری ڕووداوی مەجلیس بۆ نەخۆشخانە

سەرۆکی نەخۆشخانەی سینای تاران ڕایگەیاند کە تا ئیستا ۱۳ کەس لە بریندارانی رووداوی تەقە کردن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر غوڵامڕەزا پوورمەند سەرۆکی نەخۆشخانە ی سینا بە هەواڵدەریی ئیسنای وت: ۱۳ کەس لە بریندارانی ئەم رووداوە کە فیشەکیان بەرکەوتووە  گواستراونەتەوە بۆ نەخۆسخانە.

دوکتۆر پوورمەند وتی: یەکێک لە برینداران دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: دوو کەس لە برینداران ژنن، سێ کەسیان لە ئێستادا لە ژووری نەشتەرگەری و لە بەردەستی پزیشکدان و دیکەی بریندارانیش لە ژێرچاودێری پزیشکەکاندان.

News ID 10512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha