سه‌رکه‌وتنی وه‌رزشوانانی کورد له‌ ئاستی ئێران و ئاسیا

مەتین موحەمەدی فووتساڵیستی سنەیی لە گەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی وڵات نازناوی پاڵەوانێتی وەدەست هێنا و لە پلەی یەکەم وەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمی فووتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران لە دیدای کۆتایی کێبڕکێیەکانی ئاسیا، کاتژمێر ١٧ ی ڕۆژی هەینی ٥ ی جۆزەردان لە هۆڵی ئارەنای بانکۆک ڕووبەڕووی یەک وەستا و لە کۆتایی ئەو یارییە هەستیارەدا ئاکامەکە بە قازانجی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی پێهات.

یاریزانەکانی سانێعی سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی، لە ئەو یارییەدا توانیان بە دوو گۆڵی سەهەند ڕەزا پوور بە سەر عێراقدا سەر بکەون و نازناوی پاڵەونێتییەکە وەربگرن.

مەتین موحەمەدی فووتساڵیستی کورد لە ڕۆژی شەممە ٢٣ ی گوڵانەوە هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئێران هاوڕێیی دەکات.

بە ئەم سەرکەوتنەوە فووتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی وڵات، پشکی بەشداری لە ئۆلەمپیکی لاوانیان وەدەست هێنا.

وەدەست هێنانی دوو نیشانی زێڕ و برۆنز لە لایەن پێشه‌نگانی کوردی کێش هه‌ڵگریی

کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری بەساڵاچووانی وڵات بە بەدەست هێنانی دوو نیشانی زێڕ و برۆنز بۆ  سیرووس تاوەری و مەجید مێهران فەر دوو کێش هەڵگری کامیارانی لە وەرزەقانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کۆتایی هات.

لە ئاکامدا هەڵبژاردەی کوردستان بە ٧٣ خاڵەوە لە پلەی یازدەیەم وەستا و ئازاربایجانی ڕۆژهەڵات، ئیسفەهان و خووزستان بە ڕێزەوە پلەی یەک تا سێیان وەدەست هێنا.

به‌شداریی کەسرا ئەشرەفی بەلەمەوانی سنەیی لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوان

لە سەر بانگهێشتی کادیری تەکنیکی بەلەمەوانی، لاوی سنەیی لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ ی جۆزەردانەوە لە سێهەمین قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لە بەشی کایاک بەشداریی کرد.

سێهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاوی وڵات لە ٤ تا ٢٥ ی جۆزەردان لە تاران دەستی پێکردووە.

کەسرا ئەشرەفی بەلەمەوانی لاوی سنەیی لە بەشی کایاک لە لایەن کادیری تەکنیکیەوە بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا و بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ ڕاهێنانی تەکنیکی و تاکتیکی ئه‌نجام دەدات.

هورموز فەتحی نیا سەر ڕاهێنەر، عەلی بەندە نەژاد ڕاهێنەر و موحەمەد سداقەت کیش وەکوو راهێنەری لەش ئەندامانی کادیری تەکنیکی ئەم قۆناغەیان لە ئەستۆدایە.

News Code 10305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =