به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران، سەرکردەی وڵاتانی جیهان پیرۆزبایان ئاراسته کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڤلادمیر پووتین له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسی: پیرۆزبایی سهرکەوتن له ئێوه ده‌که‌م و دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که ڕووسیا و ئێران له جێبه‌جێ کردنی به‌رجام و هاوکاری ئابووری زیاتر به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریاش له میانه‌ی په‌یامێکدا پیرۆزبایی له حه‌سه‌ن ڕۆحانی کرد و وتی: من جارێکی دیکه پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده و خواستی خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م. سووریا و ئێران ساڵانێکی زۆره که هاوکاری زۆر باشیان بووه و سووریا ئاماده‌یه تاکوو به‌رده‌وام بێت له‌م ڕێگه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵات بپارێزێت.
ئیلهام عه‌لی ئۆف، سه‌رۆک کۆماری هه‌میشه‌یی ئازه‌ربایجانی ڕووسیاش ڕایگه‌یاند که من به ناوی خۆم و گه‌لی ئازه‌ریه‌وه سه‌رکه‌وتنی ئێوه به سه‌رۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی ده‌لێم و ئێمه گرنگی زۆر به په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێمان ده‌ده‌ین.
شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د، ئه‌میری کوه‌یتیش له میانه‌ی په‌یامێکدا پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له حه‌سه‌ن ڕۆحانی کرد و نووسی: هیوادارم له ئه‌رک و به‌ڵێنه‌کانی خۆتان سه‌رکه‌وتوو بن و هیوای ته‌نردوستی و له‌ش ساخیم بۆ ئێوه هه‌یه.
شایانی باسه که به پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی به زیاتر له ۲۳ ملیۆن ده‌نگ بووه دوازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئێران.
Your Comment