به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له تورکیا به ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قیان ڕاگه‌یاندووه که یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی چه‌کی قورسی ئه‌مریکا ڕاده‌ستی هێزه کوردییه‌کان له سووریا کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی چه‌کی کوردی سووریا که ئه‌مریکا ڕاده‌ستیانی کردووه، بریتیه له تۆپخانه و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سه‌ربازی که بۆ یه‌کینه‌کانی به‌رگری له ته‌به‌قه‌ی سه‌ر به پارێزگای ڕه‌قه هه‌ناردراوه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی یه‌نی شه‌فه‌قدا له‌مباره‌وه هاتووه که له‌م وه‌جبه چه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان، مووشه‌کی دژه تانک و ده‌بابه‌ی زرێپۆشی سه‌ربازی تێدا نییه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که تورکیا به‌رده‌وام هاوکاری نێوان واشنتۆن و کوردی سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و هۆشداری داوه که ئه‌م کاره باجی قورسی بۆ ئه‌مریکا ده‌بێت.
Your Comment