به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌هد، ڤلادمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و نور سوڵتان نه‌زه‌ربایۆف، سه‌رۆک کۆماری قه‌زاقستان گفتوگۆی کرد.
دواین ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که و قه‌یرانی سووریا له لایه‌ن ئه‌م سێ که‌سه‌وه قسه و باسی له‌سه‌ر کرا.
ئه‌م دیداره له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه جاده‌ی هه‌ورێشم له پیکه‌نی پایته‌ختی چین به‌ڕێوه چوو.
دیمیتری پێسکۆف، وته‌بێژی کره‌ملین له‌مباره‌وه وتی: دیداری پووتین و ئه‌ردۆغان درێژه‌ی گفتوگۆکانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بووه که سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سووچی ڕووسیا به‌ڕێوه چوو.
نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری قه‌زاقستان ڕایگه‌یاند: له دیداره‌که‌ی پووتین ده‌رنجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئاستانه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا لێکدراوه‌ته‌وه. ئه‌رۆدغانیش جه‌ختی له سه‌ر درێژه‌دان به‌م گفتوگۆیانه داوه و ڕایگه‌یاندووه که ئاستانه له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ژێنڤ دایه.
Your Comment