پارێزگای کوردستان
-
"بەدر" بەرزترین شاخی پارێزگای کوردستانە
کێوی بەدر لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای کوردستان بە 3245 مەتر بەرزاییەوە بەرزترین شاخی کوردستان دێتە ئەژمار.
-
بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان:
بوومەلەرزەی شوێشە خەساری گیانی نەبوو/ ڕووخانی خانوویەک لە پایگەلان
بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: بوومەلەرزەی 4.4 ڕیشتەری شاری شوێشە سەر بە شاری سنە تا ئێستا خەساری گیانی نەبووە و بەس خانوویەک لە گوندی پایگەلان ڕووخاوە.
-
ڤیدیۆ؛
سوتاندنی ئاڵای ڕژێمی زایۆنی لە کوردستان
لە ڕۆژی قودس لە شارەکانی پارێزگای کوردستان ئاڵای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سوتێندرا.
-
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کوردستانی هەژاند
کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی هەژاند.
-
لە ماوەی یەک ساڵدا;
512 هەزار سەفەری باری لە کوردستان /داهاتی سنووری باشماخ زیاتر لە 30 ملیارد
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و بانی کوردستان وتی: ساڵی٩٩ لە کوردستان 512 هەزار سەفەری باری تۆمار کراوە کە لە چاو ساڵی پێشوو 17 لەسەد زیادی کردووە.
-
ژێرخانە گەشتیارییەکانی گوندی نگڵ پەرەدەستێنێت
بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: پاڵپشتی لە ژێرخانە گەشتیارییەکانی گوندی نگڵ دەتوانێت یارمەتیدەری وەرگرتنی گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو ناوچە بێت.
-
هەموو ڕۆژێ گەشت هەیە؛
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سنە زیاد کرا
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی کوردستان لە زیادبوونەوەی فڕینەکانی تاران- سنە- تاران هەواڵی دا و وتی: ئێستا هەموو ڕۆژێ جگە لە ڕۆژی هەینی فڕین لە فڕۆکەخانەی سنەوە ئەنجام دەبێت.
-
نوێنەری خەڵکی قوروە هەواڵی دا:
دوو شارۆچکەی پیشەیی نوێ لە کوردستان چێ دەکرێت
نوێنەری خەڵکی قوروە و دێولان لە مەجلیس لە بەڕێوە بردنی دوو پڕۆژەی گرینگ لە درێژەی گەشەی پیشەیی شاری قوروە هەواڵی دا.
-
36 گوند تۆماری نەتەوەیی کرا;
تۆماری جیهانی هەورامان چاوەڕوانی بڕیاری یۆنێسکۆ
بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری مێژوویی فەرهەنگی هەورامانات وتی: دوای ئامادەبوونی چاوەدێری یۆنێسکۆ لە ناوچەی هەورامان لە ساڵی ڕابردوو، دۆسیەی تۆماری جیهانی بوونەوەی ئەو ناوچە چاوەڕوانی کۆبوونەوە و بڕیاری ئەندامانی یۆنێسکۆیە.
-
ڕاپۆرتی گەشتیاری؛
گوندی نەڕانی کوردستان زێدی سنجرخان وەزیری بناسە
لە ئەم ڕاپۆرتە گەشتیارییەدا گوندی نەڕان دەناسێندرێت کە هەم لە باری جوگرافیایی و سروشتییەوە هەڵکەوتەیە و هەم لە باری مێژووییشەوە کەسایەتیەکی پەروەردە کردووە کە بۆ هەتایە جێی شانازی کوردە.
-
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان هەواڵی دا؛
بەرهەم هێنانی گەنم لە کوردستان 300 هەزار تۆن کەمی کردووە
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: بەداخەوە ئەمساڵ بە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی بارینەکان پێش بینی دەکرێ دەفرایەتی بەرهەم هێنانی گەنم لە پارێزگا 300 هەزار تۆن کەم بێتەوە.
-
بەرپرسی فیدراسیۆنی زۆران هەواڵی دا:
زۆرانبازێکی کورد بووە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێران
بەرپرسی فیدراسیۆنی زۆرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵبژاردنی زۆرانبازێکی کوردستانی وەکوو سەرپەرشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی زۆرانی ئازاد هەواڵی دا.
-
لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا؛
کوردستان ئەمساڵ وشکترین خاکەلێوەی تێپەڕ کرد
بەڕێوەبەری شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان وتی: مامناوەندی بارینی باران خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پارێزگا 15 میلی مەتر بوو کە کەمترین ڕێژەی بارینەکانی 50 ساڵی ڕابردووە.
-
کچە کێشهەڵگرێکی کورد لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکان درەوشایەوە
کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری پاڵەوانی گەورەساڵانی ئاسیا بە درەوشانەوەی ئێلناز باجلانی کێشهەڵگری گەنجی کوردستانی لە کێشێ 81 کیلۆگرام درێژە درا.
-
سازکردنی گەورەترین پردی شووشەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری کوردستان لە دەستپێکردنی بیناکردنی گەورەترین پردی شووشەیی و هەڵواسراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نگڵ هەواڵی دا.
-
ئەم ڕەوتە بەردەوامە؛
7 هەزار کوردستانی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: 7 هەزار کەس لە خەڵکی کوردستان کە کادیری دەرمان و بەشی تەندروستی دەگرێتەوە، ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە.
-
بانگهێشتنامەی بۆ بڵاو کراوەتەوە؛
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی چیرۆک بێژی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت
بەرپرسی گشتی ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوان لە کوردستان ڕایگەیاند: بانگهێشتنامە بۆ بیست و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی چیرۆک بێژی لە کوردستان بڵاو کراوەتەوە و تا 15 ی جۆزەردان مۆڵەت هەیە بۆ ناردنی بەرهەمەکان.
-
38 ژینگەوانی بانەیی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
بەرپرسی گشتی تەندروستی و دەرمانی بانە وتی: 38 ژینگەوانی ئەو شارە کە کاریان بە مادە چڵکییەکانەوە پێوەندی هەیە، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
-
بە هۆی تەشەنەی کۆڕۆناوە;
قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بۆ 15 ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە
جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخەوە تا 15 ی گوڵان درێژ کرایەوە.
-
وەرزشوانی کوردستانی گەیشتە کێبەرکێیە جیهانییەکانی فیتنێسی ئێسپانیا
لەشجوانی کوردستانی پلەی یەکەمی کێبەرکێیەکانی لەش جوانیی وڵاتی بە دەست هێنا و بە بانگهێشتی یانەی نەتەوەیی گەیشتە کێبەرکێیە جیهانییەکانی فیتنێسی ئێسپانیا.
-
بەرپرسی گشتی دادگای کوردستان هەواڵی دا؛
ئازادی 234 زیندانی تاوانی نائەنقەست لە کوردستان
بەرپرسی گشتی دادگای کوردستان لە ئازادی 234 زیندانی تاوانی نائەنقەست لەلایەن لێژنەی دیە و بەشداری خەڵکی مرۆڤدۆستی پارێزگا لە ساڵی 99 هەواڵی دا.
-
یارمەتی 16 ملیار تمەنی خێرۆمەندە کوردستانییەکان بۆ بینا کردنی 45 قوتابخانە
سەرۆکی ئەنجومەنی خێرۆمەندانی بنیاتنەری قوتابخانەی کوردستان وتی: ساڵی ڕابردوو خێرۆمەندانی کوردستانی 16 ملیار تمەنیان بۆ بینا کردنی 45 قوتابخانە تەرخان کردووە.
-
پلان بۆ ئازادکردنی 183 بەندکراوی تاوانە نائەنقەستەکان لە کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی بەندیخانەکانی کوردستان وتی: 183 بەندکراو کە تاوانەکانیان بە ئەنقەست نەبووە، بۆ ئازاد بوون پێویستیان بە 93 ملیار تمەن هەیە.
-
لە چێشتخانەی کومیتەی ئیمدادی کوردستان؛
ڕۆژانە 4 هەزار بەش چێشتی گەرم لە نێو هەژارانی کوردستان دابەش دەکرێت
بەرپرسی کومیتەی ئیمدادی کوردستان لە کردنەوەی چێشتخانەی خۆراکی کەسانی خاوەن پێداویستی لە سنە هەواڵی دا و وتی: تا کۆتایی ڕەمەزان ڕۆاژنە 4 هەزار بەش چێشتی گەرم لە نێو هەژاران دابەش دەکرێت.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛
داب و نەریتەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ناوچە کوردنشینەکان
ڕەمەزان لای موسوڵمانان مانگێکی پیرۆز و پڕ خێر و بەرەکەتە و لە مێژە لە ناو هەموو وڵاتانی موسوڵمان و هەروەها خەڵکی ئێران هەندێ داب و نەریت بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێوە دەچێت.
-
7021 کەس بۆ شۆرای ئیسلامی گوندەکانی کوردستان خۆیان بەربژێر کردووە
جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی ناونووسی بەربژێرەکانی شۆرای ئیسلامی گوندەکانی پارێزگا، 7021 کەس ناویان تۆمار کردووە.
-
ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار تۆن ماسی لە کوردستان بەرهەم دێت
بەڕێوەبەری کاروباری ماسیگرەکانی ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ڕێژەی بەرهەم هێنانی ساڵانەی ماسی لە کێڵگەی بەرهەم هێنانی ماسی کوردستان ساڵی پێشوو 10 هەزار و 30 تۆن بووە.
-
1402 گوندی پارێزگای کوردستان گازی سروشتیان هەیە
کارگێڕی شەریکەی گازی پارێزگای کوردستان وتی: بە هاتنی ساڵی 1400 ژمارەی ئەو گوندانەی کە لە پارێزگا گازی سروشتیان هەیە لە 1400 تێپەڕی.
-
ڕاپۆرتی گەشتیاری؛
شوێنە مێژووییەکانی بیجاڕ باشتر بناسین
شاری بیجاڕ لە 142 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی سنە هەڵکەوتووە و بە هۆی هەبوونی شوێنی مێژوویی لە زۆربەی کاتەکان دەبێتە میوانداری هۆگرانی ئاسەوارە مێژووییەکان.
-
ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان هەواڵی دا؛
پێدانی 18 هەزار ملیار ڕیاڵ قەرز بە چالاکانی بەشی کشتوکاڵی کوردستان
جێگری بەرنامەڕێزی و کاروباری ئابووری جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە ساڵی 99 زیاتر لە 18 هەزار ملیار ڕیاڵ قەرز دواوەتە چالاکانی بەشی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان.