AP ١٤٠٠ گوڵان ٤ ١٧:٠٤

لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا؛

کوردستان ئەمساڵ وشکترین خاکەلێوەی تێپەڕ کرد

کوردستان ئەمساڵ وشکترین خاکەلێوەی تێپەڕ کرد

بەڕێوەبەری شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان وتی: مامناوەندی بارینی باران خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پارێزگا 15 میلی مەتر بوو کە کەمترین ڕێژەی بارینەکانی 50 ساڵی ڕابردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئارش ئاریانژاد لەم بارەوە وتی: ڕێژەی بارینەکانی کوردستان لە خاکەلێوەی ئەمساڵ لەچاو ساڵی پێشوو 83 لەسەد و لەچاو مامناوەندی درێژخایەن 80 لەسەد کەم بۆتەوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕێژەیە لە 50 ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، وتیشی: لە سەرەتای ساڵی ئاوی ئەمساڵ تا ئێستا، 287 میلیمەتر بارین لە پارێزگا تۆمار کراوە کە لەچاو ساڵی پێشوو 28 لەسەد کەم بۆتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بە پێی پێش بینییەکانی دایرەی هەواناسی لە دوو حەوتەی داهاتووشدا بارانێکی بەرچاومان نابێت کەواتە ئەگەری کەم ئاوی لە پارێزگا زۆرە و دەبێ لە بەکارهێنانی ئاودا پارێز بکرێت.

News ID 36990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha