ئازادی 234 زیندانی تاوانی نائەنقەست لە کوردستان

بەرپرسی گشتی دادگای کوردستان لە ئازادی 234 زیندانی تاوانی نائەنقەست لەلایەن لێژنەی دیە و بەشداری خەڵکی مرۆڤدۆستی پارێزگا لە ساڵی 99 هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن حسێنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سنە ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی پیرۆزی ڕەمەزان لە ئەساڵیش بەڕێوە بردنی جێژنی گوڵڕێزان و یارمەتیمان لە درێژەی ئازاد کردنی تاوانبارە ماڵییەکانمان هەیە. ناوبراو ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی کە کێشەی ئابووری بەربڵاو لە وڵات هەبوو و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا خەساری زۆری لە خەڵک دا بەڵام بەختەوەرانە لە بواری ئازادی زیندانیان لە پارێزگا، باش کار کرا.

بەرپرسی گشتی دادگای کوردستان ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو 234 تاوانی نائەنقەست ئازاد کراون کە 208 کەسیان لەلایەن لێژنەی دیە و 26 کەسیش ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ئازاد کراون.

سەید حەسەن حسێنی زیادی کرد: بۆ ئەنجامی ئەو کارە خێرخوازانە بە گشتی 36 ملیار و  700 ملیۆن تمەن لەلایەن ناوەندە جیاوازەکانەوە کۆ کراوەتەوە.

News Code 36865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =