بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا ڕایگەیاند: ئێستاکە دەفرایەتی و بەستێنی ناوچەکە بە باشی ناسراوەتەوە و ڕاپۆرت دراوە و خوێندنەوەی پێویست لە بواری جیاواز لەوانە کۆنینەناسی، خەڵک ناسی، نەژیارڤانی، مێژوو، شارستانیەت، زانستە سروشتییەکان و جوگرافیای سروشتی ناوچەی هەورامان ئەنجام دراوە و خراوەتە بەر دەستی یۆنێسکۆ.
ناوبراو درێژەی دا: هەروەها لە ڕێگای تۆماری جیهانی هەورامان، تۆماری نەتەوەیی گوندەکانی ناوچەی هەورامان خرانە دەستووری کارەوە و 24 گوند لە پارێزگای کوردستان و 12 گوند لە پارێزگای کرماشان تۆماری نەتەوەیی کرا.
تالب نیا ڕاشیگەیاند: دابونەریت و فەرهەنگی ناوچەی هەورامانیش وەکوو میراتی هەستپێنکراو تۆماری کراوە و بە گشتی ئەتڵەسێکی کۆنینەناسی ناوچەی هەورامان پێک هاتووە کە یەکەم ئەتڵەسی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کوردستانە.
بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەری مێژوویی فەرهەنگی هەورامانات بە وتنی ئەوەی کە دۆسیەی تۆماری جیهانی ناوچەی هەورامان بەهێز و دڵنیا پێکهاتووە، دریژەی دا: بە پێ تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ئەگەر کۆبوونەوەی بەرپرسان لە مانگی پووشپەڕ بەڕێوە بچێت تۆماری جیهانی هەوارمانات لە ئەمساڵدا ئەنجام دەبێت.
Your Comment