بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێوی بەدر لە نێوان شارەکانی قوروە لە پارێزگای کوردستان و سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە. بەدر بە بەرزایی 3245 مەتر بەرزترین شاخی پارێزگای کوردستانە و لەلای دەستی کێوی پەرێشان بە بەرزایی 3100 مەتر هەڵکەوتووە.
شاخی بەدر خاوەن کەشوهەوایەکی سارد و کوێستانییە کە لە زۆربەی مانگەکانی ساڵ بەفری هەیە و هەر بۆیە شاخێکی سەرسەوز و پڕ لە گژ وگیای جوان و بۆن خۆش و دەرمانییە.
لە ئەو شاخە هەموو جۆر گیانلەبەرێک کەڵەکێوی و کەروێشک و ڕێوی و گورگ بگرە تا مار و مارمزووک و هەڵۆ و کەو و جۆرەکانی تری گیانلەبەرێک ژیان دەکەن. هەر بۆیە ئەو کێوە لە ساڵی 1375 کرایە ناوچەی قەدەغەی ڕاو لە ژێرچاوەدێری ڕێکخراوی ژینگەی پارێزگای کوردستان.
هەروەها لەبەر هەوای خۆش و لەبار بوونی جوگرافیا و تۆپۆگرافی ناوچەکە ساڵانە هەزاران کەژەوان بە مەبەستی سەرکەوتن بۆ سەر لووتکەی کێوەکە ڕوو لە ئەو ناوچە دەکەن.
Your Comment