شوێنە مێژووییەکانی بیجاڕ باشتر بناسین

شاری بیجاڕ لە 142 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی سنە هەڵکەوتووە و بە هۆی هەبوونی شوێنی مێژوویی لە زۆربەی کاتەکان دەبێتە میوانداری هۆگرانی ئاسەوارە مێژووییەکان.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بینا مێژووییەکانی بیجاڕ دەتوانین ئاماژە بکەینە بازاڕی نەریتی شاری بیجاڕ، پێڵی مێژوویی گڵی قشلاق، قەڵای قەمچقای، بیناکانی ئیمام زادە حەمزە عەرەب و ئیمام زادە عەقیل و مزگەوتی خەسراوا کە نیشان لە پێشینەی مێژوویی ئەو ناوچەیە.

بازاڕی نەریتی شاری بیجاڕ

ئەو بینا مێژووییە کە لە ناوەندی شاری بیجاڕ و لە نێوان شەقامەکانی تەوحید، فازڵ و ئەردەڵان هەڵکەتوووە و بە بەرد و خشت و گەچ و ئاهەک چێ کراوە و بە تێپەڕینی کات هێشتا ڕەنگ و بۆنی نەریتی هەر ماوە.

بینای بازاڕی نەریتی بیجاڕ، تاقی ڕوومی و گومەزی و لە بینای کۆنی بازاڕەکە تەنیا حەوت دووکان لە لای باشووری ماوە و پاشماوەکەی لە کاتی هێرشی هێرشی شەورەوی بۆ ئێران و ئەو ناوچە ئاگری تێبەر دراوە کە بووەتە هۆی وێران بوونی بەشگەلێکی زۆری.

ئەو بازاڕە نەریتیە دوای چەندین ساڵ ئاوەدان کراوەتەوە و لە جیاتی شێوەی گومەزی لە ئاسن و چێو کەلكوەرگیراوە کە کاریگەری نەرێنیی لەسەر مێژووی ئەو ئاسەوارە نەتەوەیی هەبووە چونکوو دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەکان و لە سەردەمی قاجاڕ ئاوەدان کراوەتەوە.

بازاڕی نەریتی شاری بیجاڕ و دوو تیمچەی حاجی شاباز و ئەمیرتومان بە ژمارەی 2591 لە لیستی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

لە تیمچە بەجێماوەکان لە بازاڕی نەریتی بیجاڕ، دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تیمچەی ئەمیرتومان کە لە لای ڕۆژاوایی بازاڕەکە هەڵکەوتووە و هاوکات لەگەڵ چێ کرانی بازاڕەکە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەویەکان چێ کراوە و لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجاڕییەکان نۆژەن کراوەتەوە کە بریتیە لە حەوشەی ناوەندی بە 12 دووکانەوە لە دەڤەری کە دوو دووکانی ناوەندی لاکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی دەرکەی چوونە ژوورەوەی بیناکەن.

لە ناوەڕاستی حەوشەی ناوەندی حەوزێکی ئاوی بازنە هەیە کە لە بەردی داتاشراو چێ کراوە، بیناکە زیاتر لە بەرد و خشت بە گەچ و ئاهەک چی کراوە و میچەکەی لە جۆری ڕوومییە کە بە شێوەیەکی جوان بە خشت جوانکاری بۆ کراوە.

دووهەمین تیمچەی مێژوویی لە بازاڕی نەریتی بیجاڕ، تیمچەی حاجی شابازە کە ئەو ئاسەوارە لە لای ڕۆژهەڵاتی بازاڕ جێی گرتووە، بینایەکە بە جوانکاری خشتی و گەچبڕی زۆر جوان کە بە ڕەنگی شین جوانکاری کراوە.

ئەو بینا بە شێوەی هۆڵی ناوەندی بە 12 حوجرەیە کە خاوەن دوو دەرکەی چوونە ژوورەوەی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییە کە دەرکەی ڕۆژاواییەکەی دەگاتە بازاڕەکە و میچەکەشی گومەزییە.

پێڵی مێژووی گڵی قشڵاق

ئەو پێڵە لەسەر ڕووباری قزل ئەوزەن لە سنووری پارێزگای زەنجان لەگەڵ شاری بیجاڕ چێ کراوە کە لە ئەو پێڵە مێژووییە تەنیا لای ڕۆژاواییەکەی ماوە کە لە سەر ڕێگای کاروان ڕەوی زەنجان بۆ بیجاڕ جێی گرتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییە.

ئەو پێڵە لە سەر ڕێگای کاروان ڕەوی گرینگی گیلان بۆ بەغدا هەڵکەتووە کە پانایی زۆری نیشانی گرینگایەتی ڕێگاکەیە کە درێژایی پێڵەکە بە حەسێبی دوو سەرەکەی  104 مەتر،لانی زۆری بەرزایی12 مەتر و پاناییەکەی 6  مەتر و 50 سەنتی مەترە.

ئەو پێڵە مێژووییە لە درێژایی خۆی خاوەن چوار دەهەنەی بەربڵاو بە تاقی جەناقی و لایەنی جیاواز بووە کە ڕێژەی زۆری ئاو لە لای ڕۆژاوایی پێڵە تێدەپەڕێت. ئەو پێڵە مێژووییە بە ژمارەی 8043 لە ڕیزی ئاسەواری مێژوویی تۆمار کراوە.

پێڵی سەڵەوات ئاباد

دووهەم پێڵی پێوەندی مێژوویی بیجاڕ، پێڵی ناوچەی سەڵوات ئابادە کە لە 15 کیلۆمەتری بیجاڕ بۆ تیکاب لەسەر ڕووباری قزل ئۆزەن لە نزیکی گوندی سەڵوات ئاباد جێی گرتووە کە مێژووی ڕاستەقینەی دیار نییە بەڵام بە پێی بەردە داتاشراوەکان وادیارە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان.

بەرزایی ئەو پێڵە ١٢ مەتر و درێژاییەکەی 130 مەترە کە بەهۆی هاتنی سێڵاوی بەهاری لە سالی 1375 ی هەتاوی زیاتر لە 50 لەسەدی وێران بوو کە لە ساڵانی دوایی ئاوەدان کرایەوە و بە ژمارەی 1607 لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

تاشەبەردی نووسراوی قمچقای

ئەو ئاسەوارە تایبەتە لە یەک کیلۆمەتری ڕۆژاوای گوندی قەمچقای لە دۆڵێک ناسراو بە حەوت ئاسیاو و لە سەر سەخناخیک بە بەرزایی نزیک بە 15 مەتری لە ئاستی دۆڵەکەوە هەڵکەتووە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زایین.

شێوەی نووسینی ئەو تاشەبەردە هیراتیک(نیوە وێنەیی)یە کە بە وتەی کارناسان ئەوە بۆ یەکەم جارە کە ئاوەها تاشەبەردیک بە ئەو مێژووەوە لە ڕۆژاوای ئێران دۆزراوەتەوە.

قەڵای قمچقای

ئەو قەڵایە لە پێنج کیلۆمەتری ڕۆژاوای گوندی قمچقای هەڵکەوتووە و دەڕوانێت بەسەر دۆڵێکی تۆقێنەردا کە لە سێ لاوە قەڵاکەی گرتووە.

ئەو قەڵایە لە سێ لای ڕۆژهەڵاتی، ڕۆژاوایی و باشووری بەهۆی شوێنگەی تایبەتی ستراتیژیکی، هیچ ئامیرێکی بەرگریی نییە و تەنیا لەلای باکووری کە لە ڕاستیدا لای لاوازی قەڵاکەیە دیوانرێک بە بەرزایی 20 مەترسی هەیە، و تەنیا ڕێگای چوون بۆ قەڵاکەش ڕێڕەوێکی باریکە.

ئەو ئاسەوارە مێژووییە ناوازە لە سەردەمی ئێڵخانان کەڵکی لێ وەرگیراوە و دوای ئەوە ئیدی شکۆ و گەورەیی خۆی نەنواندووەتەوە. ئەو ئاسەوارە بەنرخە بە ژمارە 1721 لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

News Code 36762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =