به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی له زاری به‌رپرسانی سووریاوه پاگه‌نده‌ی کرد: له ئه‌گه‌ری داوا کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، مسکۆ ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزی وشکانی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ماڵپه‌ڕه زیادی کرد: ته‌نانه‌ت ڕووسیا قۆناخی یه‌که‌می ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سووریای تێپه‌ڕاندووه و له ئه‌گه‌ری داوا کردنی به فه‌رمی دیمەشق ، مسکۆ سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کات.
ئه‌م مێدیا عه‌ره‌بییه هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: تارانیش زۆر پێشتر له ئێستا ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه تاکوو ئاستی به‌شداری کردن له سووریا به‌رفراوان تر بکات. له ئه‌گه‌ری داوا کاری فه‌رمی دیمەشق، تارانیش ئاماده‌یه تاکوو هێزی وشکانی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات.
شایانی باسه، پێشتر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاندبوو که له ئێستادا پێویستی به هێزی سه‌ربازی وشکانی ڕووسیا له سووریادا نییه.
ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ئه‌م داوایه له ڕووسیا بکات.
Your Comment