به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب ڕایانگه‌یاند که لانی که‌م ۱۰۰ که‌س شه‌هید بوون و ۵۰۰ که‌سی دیکه‌ش بیرندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌کێک له شایه‌ت حاڵه‌کان وتی: ئۆتۆمبیلێک سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی منداڵان وه‌ک چیپس و نوقڵ، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێکی زۆر له ده‌وری کۆبوونه‌وه شۆفیڕهکهی خۆی ته‌قانده‌وه.
هه‌روه‌ها، گرووپی ناسراو به لێژنه‌ی به‌رگری مه‌ده‌نی له حه‌ڵه‌ب که سه‌ر به دژبه‌ره‌کانی دیمه‌شقه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایان کرد که ژماره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی دوێنێ بۆ ۱۰۰ کوژراو و ۵۰۰ بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م ئۆتۆمبیله خۆی له ناو ژماره‌یه‌ک پاسدا ته‌قانده‌وه که هه‌موویان ئاواره‌کانی دوو شارۆچکه‌ی کفریا و فوعهیان تێدا بوو. به پێی ڕێککه‌وتنی نێوان ڕووسیا و ئێران له لایه‌ک و تورکیا له لایه‌کی دیکه، ئه‌و ئاوارانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی دیمه‌شقن له‌گه‌ڵ ئاواره‌کانی سه‌ر دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا پێکه‌وه ئاڵ و گۆڕ ده‌کرێن.
Your Comment