بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، مەولوود چواش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هۆڵەندا و بە پێی شکستی خەیرت ویڵدرز ڕێبەری ڕاست گەرای توندڕەو ئاشکرای کرد: بەم زووانە لە ئەورووپا شەڕە ئایینیەکان ڕوو دەدات.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بە بڕوانی من لە نێوان دیمۆکراتەکان و فاشیستەکاندا جیاوازیەک بوونی نیە و هەر وەکوو یەک وان. ئەم بابەتە دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕە ئایینیەکان.
شیاوی باسە تورکیا و هۆلەندا لەم دواییانەدا ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوانیانەوە. دەوڵەتی هۆڵەندا ڕێی لە چوونی بەرپرسانی تورکیا کە ئەیانەویست بچنە ناو ئەو وڵاتەوە و پڕوپاگەندە بۆ گشت پرسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی بکەن گرتبوو.
نەمساش پاش ئەڵمانیا و هۆڵەندا دژایەتی بەرانبەر قسە کردنی بەرپرسانی تورکیا نواندبوو.
بۆچوونی ئێوە