به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام، له شاری مه‌له‌کشاهی بۆ یه‌که‌مین جار فستیڤاڵی گۆڕانیه فولکلۆرهکان له ژێر ناوی "چه‌مه‌ر و چۆپی" به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م فستیڤاڵه له دوو به‌شی مۆسیقای بێ ئاواز و مۆسیقای ئاوازی به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م فسیڤاڵه مۆسیقای جۆری لاوه لاوه، هۆره، مۆر، چه‌مه‌ره و هه‌روه‌ها گۆرانییه‌کانی شانامه‌ی کوردی، وه‌ک مۆناجات نامه خوێنی و نادر خوێنی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه ئاوازه‌کانی ڕێوڕه‌سمی شیردۆشین، گۆرانی مه‌شکه مه‌شکه، گۆرانییه‌کانی کشت و کاڵ پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له به‌شی مۆسیقای بێ ئاوازیش چه‌ندین پارچه‌یه‌ک له مۆسیقای مه‌قامی، جوزه‌له و ده‌مه‌ک، ده‌هۆڵ و سۆڕنا، شمشاڵ و ده‌ف و که‌مانچه پێشکه‌ش ده‌کرێت.
مه‌به‌ستی سه‌رکه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش زیاتر لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌کانی مۆسیقای کوردیی و ئاشنایی زیاتری هونه‌رمه‌ندانی کورد له شاره کوردییه‌کانی ئێرانه.
دواین مۆڵه‌تی به‌شداری کردن له‌م فستیڤاڵه ۱۵‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ۹۶ی هه‌تاوییه و تاکوو کۆتایی مانگی خاکه‌لێوه به‌شدار بووانی فستیڤاڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێن.
شاری مه‌له‌کشاهی له ئیلام یه‌کێکه له‌و شاره کوردیانه‌ی که ناوه‌ندی جۆره‌ها فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کۆنی کورده و له‌م شاره‌دا جۆره‌یه‌ک ئاینی مۆسیقای به ناوی چه‌مه‌ر له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت که بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه.
Your Comment