به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی دیدار و گفتوگۆی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌یده‌ر عه‌بادی و زه‌نگه‌نه هاوکارییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیان له که‌رتی نه‌وت، گاز و کاره‌بایان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا باس له کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م هاوکاری ئابووری ئێران و عێراق کراوه.
هه‌ر له‌مباره‌وه، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی دووشه‌مه له نووسینگه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بیژه‌ن زه‌نگه‌نه دیداری کرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه کراوه که هه‌ر دوو لا هاوکارییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م هاوکارییانه‌یان به وردی تاوتوێ کردووه.
وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ عه‌بادی دووپاتی کرده‌وه که ئێران له شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کردنی عێراق.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانیش جه‌ختی کردووه که لێکتێگه‌یشتنێک له نێوان به‌غدا و تاران بۆ هاوکاری له که‌رتی وزه واژۆ کراوه و ئێران ئاماده‌یه که بورسی خوێندن به قوتابییه عێراقییه‌کان له بواری نه‌وتدا بدات.
Your Comment