بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حورییەت دەیلی، جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا لە کاردانەوە بە داخوازی ئەمریکا بۆ بەشداریی پەیەدە لە دانوستانی ئاشتی ئاستانە، ڕایگەیاند: ئەم گرووپە دێتە سەر میزی دانوستان چ بکات.
ڕاشیگەیاند کە لەو دانوستانەدا هیچ جێگایەک بۆ کوردی سووریا و گرووپی پەیەدە نییە.
تورکیا ئەم گرووپە بە لقی سووری پەکەکە دەزانێت لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بڕوای بە تیرۆریست بوونی ئەم گرووپە نییە و هاوکاری و پاڵپشتی سەربازی لێوە دەکات.
ڕۆژی ڕابردوو مارک تۆنر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەشداریی پەیەدە لە دانوستانی ئاشتی سووریا لە ئاستانە پێویستە.
Your Comment