ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ترین مانگ ببینه‌

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌ساره‌ناسیی ئه‌هواز وتی: ئه‌مشه‌و، مانگی ته‌واو ده‌گاته‌ نێزیک ترین مه‌ودا له‌ زه‌وین له‌ ماوه‌ی ۱۸ ساڵی داهاتوودا.

خه‌سره‌و جه‌عفه‌ری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: ئه‌مشه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ مه‌ودای نیوان مانگ و زه‌وین که‌م ده‌بێته‌وه، مانگ گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو کات به‌ ئاسمانه‌وه‌ دیاره.

وتیشی: ئه‌مشه‌و دووشه‌مه‌ ۲۴ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ کاتژمێر ۱۷ و ۱۴ خوله‌ک مانگ له‌ ئاسۆی رۆژهه‌لاتیه‌وه‌ ده‌ردێت که‌ ۱۴ له‌سه‌د گه‌وره‌تر له‌ هه‌موو کاته و هه‌روه‌ها تیشکی مانگ ۳۰ له‌سه‌د زیاتره.

دیارده‌ی بینینی مانگ به‌گه‌وره‌ییله‌مساڵدا ۳ جار ڕووده‌دات و تاساڵی ۲۰۳۴ دووباره‌ نابێته‌وه. ‌

News Code 6530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =