بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوار نیوز، بەیانی ئەمڕۆ له بازگه‌ی گوندی غه‌زاویه سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌را له كانتۆنی عه‌فرین لە باکووری سووریا ڕوویدا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ۵۰ هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین.
تائێستا نازانرێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بووه یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه.
ئه‌و بازگه‌یه سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی كانتۆنی عه‌فرینه كه له رێگه‌یه‌وه پێشوازی له‌و ئاوارانه ده‌كرێت كه له‌شه‌ڕی نێوان رژێمی سوریا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌ره‌و كانتۆنی عه‌فرین هه‌ڵدێن.
Your Comment