به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، په‌که‌که به گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپایی بوونه‌ته بنکه و گیان په‌نایه‌کی باش بۆ ئه‌م گرووپه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌و چه‌کانه‌ی که له‌م دواییه له په‌که‌که گیراون هه‌موویان دروست کراوی ڕۆژئاوان و ته‌نانه‌ت چه‌کی قورسیشیان پێدراوه.
ئه‌و وتی: کاتێک ئێمه له‌وان ده‌پرسین که ئه‌م چه‌کانه چۆن به ده‌ستی په‌که‌که گه‌یشتووه ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن که ئه‌م چه‌کانه بۆ شه‌ڕ له دژی داعش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی که یه‌کێتی ئه‌ورووپا له به‌رنابه‌ر تورکیا ڕاست نییه و پێبه‌ند نییه به به‌ڵێنه‌کانی خۆی.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به یارمه‌تی ماڵی ئه‌ورووپا به تورکیا بۆ قه‌یرانی ئاواره‌کان وتی: ئه‌م یه‌کێتییه ته‌نیا ۲۰۰ تاکوو ۲۵۰ ملیۆن یۆرۆی له ۳ ملیار یۆرۆکه به ئێمه داوه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئێمه له قه‌یرانی سووریا به دواوه زیاتر له ۲۵ ملیار دۆلارمان سه‌رف کردووه.
Your Comment