سه‌رکوتی خۆپیشاندەران لە ئه‌سته‌نبۆڵ

خۆپیشاندانی کوردەکان لە شاری ئەستەنبۆڵ بە دەستێوەردانی پۆلیس شڵه‌ژا و توندتیژی لێکه‌وته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی بی بی سی، لە حاڵێکدا کە ناڕازیان بە ده‌ستگیرکردنه‌کانی ئەم دواییانەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) لە ناوچەی شیشلیی هەڵکەوتوو لە ئەستەنبۆڵ دژی سیاسەتە فاشیستیەکانی دەوڵەتی تورکیا دروشمیان دەوتەوە، پۆلیس بە ماشینی ئاو پاش و گازی فرمێسک ڕێژی هێرشی کرده‌ سه‌ریان.

شیاوی باسە کە، لەیلا بیرلیک و نورسل ئایدوغان دوو نوێنەری دیکەن کە هاوپه‌یوه‌ند به‌ لە گەڵ دۆسیەی پەکەکەوە لە ناوچەی شەرناخ دەسبەسەر کراون.

پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە هێرش بۆ سەر ماڵی فیگن یوکسکداغ یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە ئامەد، ناوبراویان دەسبەسەر کرد و سەلاحەدین دەمیرتاشیش لە ماڵی خۆی لە ئەنقەرە دەسبەسەر کرا.

پارێزگارانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان نە هوەڵدەریی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ۱۱ ئەندام پەڕلەمانی ئەم پارتە لە هێرشی شەوانەدا دەسبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان یەکێک لە دژبەرانی بەهێزی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایە کە لە کورد و پاشماوەی کەمینەکان لایەنگری دەکات. ئەم پارتە بە هەبوونی پێوەندیان لە گەڵ گرووپی پەکەکە_ کە ئەنقەرە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناو لێ دەبات_ تۆمەتبار کراوە.

News Code 6382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =