به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراق به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له ئازاد کردنی چه‌ندین گوند و ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری موسڵ هه‌واڵیان دا.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌م هێزانه ژماره‌یه‌کی زۆر له تیرۆریسته‌کانی داعشیان له له هێرشه‌کانی خۆیاندا کوشتووه. ئه‌م ئۆپراسیۆنانه له ڕۆژئاوای موسڵ ئه‌نجام بووه و به ده‌یان ئۆتۆمبیلی داعش له درێژه‌ی ئه‌م هێرشانه‌دا تهقیندراونهتهوه.
هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراق هه‌روه‌ها له گرتنی ۱۳ بنکه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌کی داعش و بنکه‌ی سه‌ربازی داعش له ده‌وورووبه‌ری موسڵ هه‌واڵیان داوه و ڕایگه‌یاندووه که ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌ک و چۆڵی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌ر له‌مباره‌وه، سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کانی نه‌ینه‌وا له سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی و ئاژاوه له نێوان ئه‌ندامانی داعش و کشانه‌وه‌ی به لێشاوی ئه‌وان له ۵ شه‌قامی سه‌ره‌کی موسڵ هه‌واڵیان داوه.
ئاژانسی سپۆنتیک ڕاپۆرتی دا که به هۆی تێکشانی هێڵی به‌گری داعش له لای چه‌پی موسڵه‌وه له به‌رنابه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق، خه‌ڵکی شه‌قامه‌کانی مه‌نسوور، مائمون، وادی حه‌جه‌ر، سه‌ناعه و نه‌وت شۆڕ‌شیان کردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان له هه‌ڵاتنی زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له شاری موسڵ به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا هه‌واڵیان دا.
Your Comment