تورکیا ١٠ هەزار فەرمانبەری لە کار دەرکرد

دەوڵەتی ئەنقەرە لە نوێترین کاریدا بۆ سەرکوتی دژبەرانی دەوڵەت و کودەتاچییەکانی ١٥ ی جوولای، ١٠ هەزار فەرمانبەری ئیداری لە کار دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، دەوڵەتی ئەنقەرە ١٠ هەزار فەرمانبەری دەوڵەتیی بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری دژبەرانی دەوڵەت،لە کار دەرکرد.

بە پێی حەکمێک کە یەکێک لە ڕاگەیاندنێکی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردۆتەوە ، هەزاران کەس لە مامۆستایانی زانکۆ،مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوەندە تەندورستییەکانیش لە نێوان کەسە دەرکراوەکاندا دەبینرێن.

تورکیا لە کاتی کودەتا شکست خواردووەکەوە، ٣٧ هەزارکەسی دەسبەسەر و سەد هەزار کەسیشی بە شێوەی کاتی لە کار دوورخستووەتەوە.

دەوڵەتی ئەنقەرە ئەم کارەی لە درێژەی شەڕ لە گەڵ لایەنگرانی گولەن کە بە داڕێژەری کوودەتاکە تۆمەتبار کراون، کرد.

News Code 6239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =