به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لمه‌یادین، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی عێراق (حه‌شی شه‌عبی) ڕایگه‌یاند که له نێوان هێزه‌کانی تورکیا له عێراق و تیرۆریسته‌کانی داعش هیچ جیاوازییه‌ک نییه.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس وتی: هێزه‌کانی تورکیا له عێراق داگیرکه‌رن و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ک داعش هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ین.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ڕۆژی شه‌مه داواکاری تورکیای بۆ به‌شداری کردن له ئۆپراسیۆنی موسڵ ڕه‌ت کرده‌وه.
عه‌بادی وتی: من ده‌زانم که تورکه‌کان داوا ده‌که‌ن تاکوو له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی نه‌ینه‌وا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به ئه‌وان ده‌ڵێین سپاس. عێراقییه‌کان خۆیان ده‌توانن ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن و ناوچه‌کانی دیکه‌ش ئازاد ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: له ئێستادا کورد و عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و مه‌سێحی و ئێزدییه‌کانی عێراق له ته‌نیشت یه‌کتر بۆ ئازادی موسڵ شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئێمه‌ش کێشه‌مان نییه. ئه‌گه‌ر پێویست بکات له وڵاتانی دیکه داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد که عێراق داوا ده‌کات که په‌یوه‌ندی زۆر باشی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌بێت، به‌ڵام ئۆپراسیۆنی موسڵ بابه‌تێکی ناوخۆیی عێراقه.
ئه‌و پێشتر هۆشداری دابوو که له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له خاکی عێراق و سوورن بن له به‌شداری کردن له ئۆپراسیۆنی موسڵ، شه‌ڕ هه‌ڵده‌گرسێت.
شایانی باسه که به‌غدا به ده‌یان جار له ئه‌نقه‌ره داوای کردووه که هێزه‌کانی خۆی له بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ له خاکی عێراق بکشێنێته‌وه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که تورکیا تاکوو ئێسته هیچ وڵامێکی به‌م داواکارییه نه‌داوه‌ته‌وه.
Your Comment