بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی ئەرتەشی ئێران هۆشداریدا لەوەی ئێران ئامادەیە بەشێوەیەکی "وێرانکەرتر" وەڵام بداتەوە ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشی نوێ بکەنە سەر خاکی وڵاتەکەی.
ئەمیر حاتەمی ڕایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ لە ئامادەباشییەکی بەرزداین، ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات و ئەوەی پێشتر بوەتە هۆی نائومێدی دووبارە بکاتەوە، بێگومان وەڵامدانەوەمان بۆ ئەو و لایەنگرانی وێرانکەرتر دەبێت و بە سنوورە جوگرافییەکانەوە پابەند نابین".
Your Comment