AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١١ ٠٨:٤١

ئێران هۆشداریی بە عەرەبستان دا دوور کەوێتەوە لە ئەمریکا

ئێران هۆشداریی بە عەرەبستان دا دوور کەوێتەوە لە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی وتووێژە دیپلۆماسییەکانی ، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات ڕایگەیاند کە هەر دەستدرێژی و کردەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی یان بەشداری و یاوەریکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە وڵامێکی یەکلاکەرەوە و ڕێژەیی لەلایەن هێزە چەکدارە ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەروەها بەرپرسیارێتی هەموو لێکەوتەکانیش لە ئەستۆی ئەوەانەیە کە هۆکاری ئەم شەڕەن.

News ID 60112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha