بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ناوچەیی، لە چەند وڵاتێک لە نێویاندا ئوردن دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
سەرچاوە میدیاییەکان باس لە تەقینەوەیەکی بەرفراوان دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ئوردن. کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی لە ئوردن یەکێک بوو لە ئامانجەکانی دیکەی ئەم مووشەکانە.
سوپای تێرۆریستی ئەمریکا شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر دەیان ئامانج لە نێوخۆی ئێران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێنی تۆڵەی ئەو هێرشانەیان داوە.
میدیاکانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، چەند تەقینەوەیەک لە سەربازگەی زەرقای ئەمەریکا لە ئوردن ڕوویداوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە ئێران لە شەپۆلی نوێی هێرشەکانیدا لە مووشەکەکانی خەیبەر شکێن بۆ لەناوبردنی بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا کەڵک وەردەگرێت.
ئەم ڕاپۆرتانە باس لە تەقینەوەیەک دەکەن لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت و ناوچەی ئەلمینا.
هەروەها هێزەکانی ئێران بە مووشەکی کروز کەشتییە ئەمریکییەکان کە لە کەناراوەکانی بەحرەین جێگیر بوون، کردە ئامانج.
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە کەشتییەکی تێکدەر و ژمارەیەک کەشتی ئەمریکی لە کەنداوی فارس بە هێرشی مووشەکی کراونەتە ئامانج.
Your Comment