بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پڕشکۆی بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەند خولەکێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی ملیۆنان کەس لە ڕێگا ڕاگەیەندراوەکانی تاران دەستی پێکرد.
ئامادەبوونێک کە جارێکی دیکە دڵسۆزی نەتەوەی ئێرانی بۆ ئایدیالی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی ڕێگای شەرەف و سەربەخۆیی نیشان دا.
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانییەوە لافاوێک لە خۆشەویستان و سەرسامەکانی ئەم موجاهیدە شەهیدە لە شەقامی دەماوەند، گۆڕەپانی ئیمام حسێن، شەقامەکانی ئئنقلاب و ئازادی، گۆڕەپانی ئازادی و ڕێگای شەهید لەشکری دەستیان بە جووڵە کرد بۆ بینینی تەرمی پیاوێک کە تەمەنی لە سەر ڕێگای پاراستنی شۆڕش و شەرەفی ئێرانی ئیسلامی بەسەر برد.
تاران ئەمڕۆ گۆڕەپانی داستانێکی درێژخایەنە؛ داستانێک کە تێیدا ملیۆنان کەس بە یەک دەنگ و هەنگاو بە فرمێسک و دروشم ماڵئاوایی کۆتایی لە ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی دەکەن و بە ئامادەبوونێکی شایستە پەیامی کۆڵنەدان و یەکگرتوویی و بەردەوامیی ڕێبازی شەهیدان بە جیهان دەگەیەنن.
وێنەی ئاسمانی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران
چەندین میلیۆن کەس لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەشەوە خۆیان گەیاندۆتە تاران بۆ بەڕێکردنی تەرمی ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی.
ئەمە لە حاڵێکدا کە سێ ڕۆژە هەزاران هەزار کەس لە موسەلای تاران خەڵک و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان هاتبوون بۆ ماڵئاوایی و ڕێزگرتن لە تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران.
Your Comment