AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٧ ٢٠:٢٨

بنکەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل ئامانجی ڕەوای ئێرانن

بنکەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل ئامانجی ڕەوای ئێرانن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئابڵوقەی دەریایی دژ بە نەتەوەی ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، بنکە و سەروەت و سامانی ئەمریکا و ڕێژیم لە ناوچەکە دەکاتە ئامانجی ڕەوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پاش هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی زاحیەی لوبنان لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاند: ئەوان نە پابەندن بە ئاگربەست و نە باوەڕیان بە وتووێژ هەیە و لەگەڵ گەمارۆی دەریایی و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان لەسەر لوبنان، نیشانیان داوە کە تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن.

ناوبراو زیادی کرد: گەمارۆی دەریایی لە دژی نەتەوەی ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنی، بنکە و سەروەت و سامانی ئەمریکا و ڕژیم لە ناوچەکە دەکاتە ئامانجی ڕەوا. دەستی هێزە چەکدارەکانمان وەک هەمیشە کراوەیە.

News ID 59657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha