AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٦ ١٤:٤٨

شەش تیرۆریست لە باشووری ئێران کوژران

شەش تیرۆریست لە باشووری ئێران کوژران

فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ئێران وتی: ٦ ئەندامی چەکداری ئەو تاقمە تیرۆریستییە کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تەقەی فەوجی سنووری زابۆڵ کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان، سەردار عەلی ئەکبەر جاویدان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو تیمێکی ئەو تاقمە تیرۆریستییە کە لە هەوڵی چوونە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشکردنە سەر بارەگای پاسەوانی سنوور بوون لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوور تێکهەڵچوون.

دوای ئاڵوگۆڕی تەقەی قورس و شەڕی توند بە باڵادەستی یەکلاکەرەوەی چەکدارانی پاسەوانی سنووری ئێران، پاسەوانانی سنوور سەرکەوتوو بوون لە گەیاندنی خەسارێکی قورس بەسەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ٦ ئەندامی چەکداری گروپە تیرۆریستییەکە کوژراون و پاسەوانانی سنوور لەکاتی پاککردنەوەی شوێنی شەڕەکەدا ٢ دەمانچە و بڕێکی زۆر تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.

News ID 59646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha