AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٥ ١٠:١٣

تەقینەوە لە بەندەری فاهیل؛ بارکردنی نەوت ڕاگیرا

تەقینەوە لە بەندەری فاهیل؛ بارکردنی نەوت ڕاگیرا

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە تەقینەوەیەک لە بەندەری ئەلفاهیل لە سوڵتان نشینی عومان ڕوویدا و ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکە بارکردنی نەوت لە بەندەرەکە ڕاگیراوە، کە پێدەچێت بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ڕووسیا تودەی، ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لە بەندەری ئەلفاهیل لە نزیک شاری مەسقەت پایتەختی سوڵتاننشینی عومان ڕووی داوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تەقینەوەکە لە پاڵاوگەی بەندەری ئەلفاهیل ڕوویداوە و پێدەچێت بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو تەقینەوەیەی کە بارکردنی نەوتی لە بەندەری ئەلفاهیل لە عومان ڕاگرت، لە نێوان دەرچەی 1 و 2 لە بەندەرەکەدا ڕوویداوە.

هێشتا دیار نییە ڕووداوەکە کەی ڕوویداوە و دەسەڵاتدارانی عومانیش تا ئێستا وەڵامی ئەو ڕووداوەیان نەداوەتەوە.

ئەم تێرمیناڵە نەوتییە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عومان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەناردەکردنی وزەی وڵاتەکەدا.

هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لەناوبردنی وڵاتەکەی کرد، ئەگەر عومان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز بدات.

News ID 59636

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha