AP ١٤٠٥ گوڵان ١١ ٠٧:١١

ئێران: شەش وڵاتی بەشدار لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێ وڵام بدەنەوە

ئێران: شەش وڵاتی بەشدار لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێ وڵام بدەنەوە

لە وەڵامی نامەیەکی شەش وڵاتی عەرەبیدا، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: “پێویستە هەموو ئەو حکومەتانەی بەشدارن لە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە و ئیدیعایەکی تەواو بێ بەڵگە ڕەت دەکاتەوە کە بە نامە لەلایەن قەتەر، شانشینی بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، شانشینی عەرەبستان، کوێت و شانشینی ئوردن خراونەتە ڕوو.

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونی کردەوە: "ئیدیعای بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆ لە لایەن قەتەر، شانشینی بەحرەین، کوێت، شانشینی عەرەبستان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شانشینی ئوردن، بە واتای مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرگریکردنێکی ڕەوا و یاسایی نازانرێت.

جەختیشی کرد : ئەمانە کردەوەی ناڕەوای نێودەوڵەتیی دەوڵەتانی پێشوەختەن، کە، بەپێی مادەی ٣، بڕگەی (ج)ی بڕیارنامەی ٣٣١٤ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤، کردەوەیەکی دەستدرێژیکردنە

ڕاشیگەیاند: ئەوانە هاوبەش بوونە لە هێرشی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران و دەبێ وڵام بدەنەوە.

News ID 59375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha