بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران بە بۆنەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق بڵاو کرایەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە سەفەری بەغدام کرد بۆ گەیاندنی سپاس و پێزانینی گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوسۆزی و هاوڕێیەتی گەل و دەوڵەتی عێراق.
جەختیشی کرد: عێراق زۆر گەورەیە بۆ ئەوەی ئەوانی تر بەتایبەت تاوانبارانی دژ بە مرۆڤایەتی دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکەن. هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران تەنها لەسەر بنەمای بڕیارێکی عێراق ئەنجام دەدرێت.
Your Comment