AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٩ ١١:١٥

قالیباف سەرۆکی وەفدی ئێرانە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

قالیباف سەرۆکی وەفدی ئێرانە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس سەرۆکایەتی شاندەکەی ئەمریکا دەکات.
چوارچێوەی پێشنیازی ١٠ خاڵیی ئێران نەک هەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ئاسایشی ناوچەکە، بەڵکوو سزا سەرەتایی و لاوەکییەکانی سەر ئێرانیش دەگرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٥ ساڵ لەمەوبەر.

لە دانوستانی ڕۆژی هەینی نێوان ئێران و ئەمریکا قالیباف سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکات.

News ID 59147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha