AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٤ ١٧:١٧

حزبی "ئەحفاد سەلاحەدین کوردستان" دژی ئیسڕائیل جەهادی راگەیاند

حزبی "ئەحفاد سەلاحەدین کوردستان" دژی ئیسڕائیل جەهادی راگەیاند

حزبی "ئەحفاد سەلاحەدین کوردستان" لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران ،دژی ئیسڕائیل جەهادی راگەیاند

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبی "ئەحفاد سەلاحەدین کوردستان" لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ڕوو لە ڕژێمەکانی هاوڕێ یان بێدەنگ بەرانبەر تاوانەکانی زایۆنی نووسی کە ئەمە دوایین دەستدرێژی ئیسرائیل نابێت.

حزبی "ئەحفاد سەلاحەدین کوردستان" نووسی: دەستدرێژی بۆ سەر ئێران کە دوای غەزە ڕوویدا، دوایین دەستدرێژی ئەم ڕژێمە نابێت و داوێنی دیکەی وڵاتانی ناوچەکەیش دەگرێت.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛

أعوذ بالله من الشیطان الرجیم

وَلَن تَرضیٰ عَنکَ الیَهودُ وَلَا النَّصاریٰ حَتّیٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُم ۗ قُل إِنَّ هُدَی اللَّهِ هُوَ الهُدیٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعتَ أَهواءَهُم بَعدَ الَّذی جاءَکَ مِنَ العِلمِ ۙ ما لَکَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِیٍّ وَلا نَصیرٍ﴿۱۲۰﴾

هەرگیز جوولەکە و نەسرانییەکان لە ئێوە ڕازی نابن تاکوو بە تەواوەتی سەر بۆ داخوازییەکانی ئەوان شۆڕ نەکەن و پەیڕەوی لە دینی تێکدراوی ئەوان نەکەن، بڵێ؛ ڕێنوێنی تەنیا ڕێنوێنی خودایە و ئەگەر دوای هەوا و هەوەس بکەون، دوای ئەوە هۆشت وەبەر هاتەوە هیچ سەرپەرەست و یارمەتیدەرییەک لە لایەن خوداوە بۆ تۆ نییە.

هەروەها کە ئاگادارن، ساڵانێکی زۆرە کە دەسەڵاتە کافرەکانی جیهان بە سەرکردایەتی ئەمریکا و ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، شەڕیکی دژی ئیسلام و موسڵمانان لە هەموو وڵاتان ڕاگەیاند و بە میلیۆنان موسڵمان و موجاهید لە وڵاتانی ئیسلامی شەهید و زیندانی و ماڵ کاول کرد. هەروەها دەستەیەک مزۆر و خۆفرۆش، مورتەد و کافر لە وڵاتانی ئیسلامی گەیێندرانە دەسەڵات تاکوو دین و ئەخلاق لە کۆمەڵگا و وڵاتانی ئیسلامی لەناو ببەن.

دوژمنی زایۆنی ئیستاش دوای کوشتوبڕی موسڵمانان لە غەزە بە پێش چاوی هەموو سەرکردە مورتەد و خۆفرۆشەکانی وڵاتانی ئیسلامی، شەڕێکی دیکەی دژی خەڵکی موسڵمان و خۆڕاگری ئێران دەستپێکردووە و ئەمەش دوایین شەڕی ئەوان نابێت. ئەوان یەک لە دوای یەک وڵاتانی ئیسلامی دەهێننە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و هیچ هێزێکیان بۆ ناهێڵنەوە.

پێویستە کە هەموو موسڵمانانی موجاهید و دڵسۆز، خۆیان بۆ جەهادێکی پیرۆز دژی کافران، مورتەدەکان و ستەمکاران ئامادە بکەن، چونکوو ئەمە فەرزێکی ئیمانییە. دەبێ هەموو ناکۆکییەکان وەلاوە بنرێت و پشتیوانی لە ئێرانی ئیسلامی بکرێت لە بەرانبەری هێرشە دڕندانەکانی ماسۆنییەکانی جوولەکە و خاچپەرەست.

بە هەموو ئەو کەس و گرووپانەی کە بیدەنگن یا هەڵوێستی نزیک لە کافرانیان هەیە دەڵێین: لە خوا بترسن.

News ID 58981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha