بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران نووسی دوژمنی فریودەری درۆزن ڕۆژی چوارشەمە هێرشی کردە سەر ژێرخانی نەوت و گازی ئێران لە عەسەلویە تاکوو تۆڵە لە خەڵکێک بکاتەوە کە دژی دوژمن وەستان.
هەر بۆیە هێزی چەکداری ئێران هەستا بە تۆڵەکردنەوەی ئەو هێرشە و چەندین ژێرخانی نەوتی لە وڵاتانی عەرەبی کردە ئامانجی مووشەک کە ئەمریکا پشکی تێدا هەبوو.
ئێران هۆشداریی داوە کە نایەوێت شەڕەکە بکێشرێتە قۆناغی ژێرخانەکان بەڵام ئەگەر جاریکی دیکە دووپات بێتەوە و لە ژێرخانەکانی بدرێت بە توندتر وڵام دەداتەوە.
Your Comment